٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:١١
Source: Mehrnews
پشکی کورد لە داهاتووی عێراق

ماڵپەڕی شرۆڤەیی "War on the Rock" لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی داوەتەوە لە شیوەی دابەشکاریی کورسییە دەوڵەتییەکان لە بەغدا و پشکی کوردەکان و دانوستان و ڕێککەوتنی نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیە.

 ، بەشی نێودەوڵەتی: هەرێمی کوردستان پاش دواخستنێکی دوورودرێژ لە ئەنجامدا لە ئاکتەوبری 2024دا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی بەڕیوە برد و لە ئەنجامی دابەشکاریی 100 کورسیی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی، یەکێتی نیشتمانی 23 کورسی، بەرەی نوێ 15 کورسی و پارتە ئیسلامییەکان 7 کورسی و حزبە چکۆلە و کەمینەکانیش چەند کورسیی پاشماوەیان بەر کەوت. بەمجۆرە ئەم هەڵبژارنە بە هەندێک کەم‌ و زیادکردنی کورسیی نێوان حزبەکان، بوو بە هەلێکی تاقیکاری بۆ هەڵسەنگاندنی کەشی سیاسیی بەر لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی عێراق لە لایەن کوردەکانەوە کە پاییزی ئەوساڵ بەڕیوە دەچێت.

بەوەشەوە ئەگەر لە بەهار یان هاوینی ئەوساڵدا ڕووداوێکی ژێئۆپۆلیتیکیی لەناکاو–وەک تەشەنەی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا- ڕوو نەدا، پێشبینی دەکرێت کە پشکی کوردەکان لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی داهاتووی عێراقیش هاوشیوەی هەمان نمانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی هەرێم بەڕێوە بچێت و بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەمدیسان نزیکەی یەک و نیو هێندەی یەکێتی کورسیی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت و سەرجەم پشکی حزبە ئۆپۆزیسیۆنی و ئیسلامییەکانیش لە ئاستی مامناوەندی ئەو دوو حزبە بێت.

ڕۆڵی کوردەکان لە دانوستانەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق

لە ئێستادا دوو هۆکاری سەرەکی پێگەی کوردەکانیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراقدا تۆکمەتر کردووە: 1. بە ئەگەری زۆرەوە، ڕاگەیاندنی فەرمیی پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و یەکێتی و پارتی سەبارەت بە دابەشکرتدنی پۆستە گرنگە دەوڵەتییەکان ڕێککەون و هاوکات بە هاوبەشی بۆ دانوستانی وەرگرتنی پشکی کوردەکان لای دەوڵەتی ناوەندیی عێراق هەنگاو بنێن.

2. بەڵام ئایا کوردەکان لە قەوارەی بەرەیەکی یەکە بۆ بەشداری لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوەڵەتی نوێی عێراق هەنگاو دەنێن؟ بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی، پێشتر لە کۆنفڕانسی گفتوگۆی بەغدا لە 23ی فێڤرییەدا پێشنیاری پێکهێنانی بەرەیەکی لەو چەشنەی دابوو و ئەمە لە خۆیدا وەرچەرخانێکی بەرچاوە بە نیسبەتی هەڵبژاردنەکانی 2021دا. چونکە لەو هەڵبژاردنانەدا پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و حزبی تەقەدووم بە سەرکردایەتی محەمەد حەلبووسی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە کۆتڵەی پێکهێنابوو و لەولاوە یەکێتی بۆ دژایەتی ئەو پلانە، لەگەڵ هەندێک پارتی شیعە و سوننە ڕێککەوتبوو.

لە ئەگەری مسۆگەربوونی ڕێککەوتنێکی لەو چەشنە، کوردەکان پێگەیەکی دیاریکەریان دەبێت لە هەڵبژاردنی پێکهاتەی دەوڵەتی نوێی عێراق لە ناو حزبە عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە و ئەمەش بەش بە حاڵی خۆی دەتوانێ هەڤیازییەک زیاتر بۆ کوردەکان لە بوارەگەلێکی وەک پێدانی پاوەجێی مووچەی فەرمانبەران و بڕیاردان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم، بخەملێنێت.

بەوەشەوە سەرەڕای هێماگەلی ئیجابی و دڵخۆشکەر لەوبارەیەوە بە تایبەت لە دیداری ستراتژیکی بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 16ی مارچی ئەمساڵدا و لێدوانەکانی تاڵەبانی سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گونجاو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵام هێشتا ناکۆکی و کێشەگەلێکی کۆن لە نێوان ئەو دوو حزبەدا هەن کە ڕەنگە ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم پێکهاتنی بەرەیەکی هاوەبەش لە نێوان ئەو دوو حزبە کوردییەدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha